له‌ بیست‌وحه‌وته‌مین كۆڕی هودهودی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌رمان و فێركاریی پزیشكی، نوێنه‌ری نێردراو له‌لایه‌ن زانكۆی زانسته‌ پزیشكییه‌كانی ئیرانشار، «حافز عه‌بدوڵڵا ڕه‌سووڵی‌زاده‌» پله‌ی یه‌كه‌می له‌ به‌شی له‌به‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز به‌ده‌ست هێنا.

ئه‌و كێبڕكێیه‌ له‌ ڕۆژانی ٢٧ تا ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٢ له‌ خزراوێی سه‌ر به‌ شاری ساری به‌ میوانداریی جێگریی كولتووری خوێندكارانی زانكۆیی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌ڕێوه‌ چوو.